به‌خاكسپاردن له‌ کاتی پەتای کۆرۆنادا

کاتێک که‌سێکی نێزیکمان یان هاوڕێیه‌ک كۆچی دوایی دەکات پێویستمان به‌وه‌ دەبێت‌ کۆبینه‌وه‌ بۆ ماڵئاوایی لێکردنی و پێکه‌وه‌ پرسه‌ی بۆ بگێڕین. به‌ڵام کە به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئێمه‌ کەوتووینەتە دۆخێکی تایبه‌ت بۆیە‌ بۆ ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەو په‌تایە ناچارین چۆنیه‌تی به‌خاک سپاردنەکان بگونجێنین.

information om begravning att skriva ut

ئه‌وانه‌ی لە سویددا به‌رپرسن لە به‌خاک سپاردنن یارمه‌تی ئێوەی کەسانی نێزیک لەو ده‌ده‌ن بۆ ئەنجامدانی به‌خاک سپاردنێکی جوان و پڕ واتا‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رپرسیارانه‌ی گونجاو هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو نەخۆشییە گشتگیرییەکەی کۆرۆنا ئەمڕۆ لەئارادایە. له‌م بڵاوکراوەیەدا ئەوە شیده‌کەینه‌وه‌ کە پرۆسەکان چۆن بەڕێوە بچێت و چیجۆرە ڕێ و ڕەوشێک بگرینە بەر.

ئایا کێ به‌رپرسە لە کاروباری به‌خاکسپاردن له‌ سوید؟

 

له‌ سویددا به‌رپرس لە کاروباری بەخاک سپاردن له‌ ده‌ستی هۆبەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كڵێسای سویدی و كه‌شیشانی هەروەها لایەنی شاره‌وانییەکانی ستۆکهۆڵم و ترانئۆسە. بە که‌سی‌ به‌رپرس لە کاروباری به‌خاک سپاردن ده‌گوترێت بریکاری سەرەکی (huvudman). ئه‌رکی ئەو به‌رپرسە چاودێری و ئەنجامدانی ئەو خاڵانەیە به‌ خۆڕای بێلەوەی هیچ خەرجێک بکەوێتە سەر خێزانی کەسی کۆچکردوو:

 

 

 

·       شوێنی بەخاک سپاردن یان هاوشێوەکانی لە گۆڕستانە گشتییەکاندا  بۆ ماوه‌ی ۲٥ ساڵ،

·       به‌خاک سپاردن و هه‌ڵكه‌ندنی‌ گۆڕ، هەروەها پڕکردنه‌وه‌ و ڕێکخستنی گۆڕی هەڵکەندراو،

·       له‌و کاته‌وه‌ی‌ که‌سی بریکار دەبێته‌ به‌رپرس لە تەرمی که‌سی کۆچکردوو هەر خۆی بەرپرسە لە پرۆسەی گواستنەوەی تا ئه‌و کاته‌ی به‌خاک دەسپێردرێت، بێجگە لە گواستنەوانەی بۆ باخاک سپاردن لە شوێنی تری بەدەر لە بەرپرسیارەتیی ئەو بریکارە، ئه‌گه‌ر گواستنەوەکە به‌هۆی گرێبه‌ستێکی تایبەتەوە نه‌بێت لەپێناو ئاماده‌کردنی لە گۆڕستانێکی تایبه‌ت.

·       سووتاندنی ته‌رم.

·       ئامادەکاریی جێگای پاراستنی تەرمەکە و نیشاندانی (بە کەسە نزیکەکانی).

·       دیاریکردنی شوێن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ماڵئاوایی به‌ بێ سیمبوڵی دینی.

 

هەروەها کەسی بریکار بەرپرسە لەوەی شوێنی ناشتنی تایبەت دیاریکات بۆ ئەو کەسانەی سه‌ر به‌ هیچ کۆمەڵگەیەکی کریستیانیی ناوچەکەی ئەو یان ناوچەیەکی نزیک لە سنووری فەرمانداریی ئەو نین.

 

بریکاری به‌رپرس (کڵێسای سویدی هه‌روه‌ها شاره‌وانییەکانی ستۆکهۆلم و ترانئۆس) ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئەوەیان لەسەرە کە کاروباری به‌خاک سپاردن جێبه‌جێکه‌ن بۆ ئه‌و کەسانه‌ی‌ له سوید دەژین. ئه‌و ئه‌رکه‌یش دەرباری سوید بە یاسا دیاری دەکات. بریکارەکان ڕێزگرتن له‌و باره‌ بە هەند وەردەگرن که‌ مرۆڤەکان له‌ نه‌ریتگه‌لی دینی جیاوازه‌وه‌ هاتوون و ئەوەیش کە لەوانەیە لای هەندێک مرۆڤ بۆچوونی تایبه‌ت هه‌بێت ده‌رباره‌ی بەخاک سپاردن. بریکارەکان بەوپەڕی تواناوە دڵی کاسانی نزیک لە کەسی کۆچکردوو ڕادەگرن بۆئەوەی هەرچی زووتر بەخاک سپاردن بگاتە ئەنجام.

 

که‌سانی بریکار بەپرس نین لە ئامادە کردنی شوێن و کەرەستەی پێویست بۆ ئەنجامدانی کار و هەڵوێستگەلی دینیی لەپێش ناشتن، بۆ نموونه‌ شووشتن و هاوشێوەکانی. ئه‌و جۆره‌ پرۆسەیە له‌ لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ئاینییانەوە جێبه‌جێ ده‌کرێن کە که‌سی کۆچکردوو لەسەری بووە..


خزمان پلان بۆ به‌خاک سپاردن دادەنێن

 

پلان و جێبەجێکردنی به‌خاک سپاردن لەسەر خزمه‌ نزیکەکانی کەسی کۆچکردوو دەبێت. ئه‌گه‌ر که‌سی کۆچکردوو‌ ئه‌ندامی کڵێسای سویدی بووبێت ئه‌وا بەشێوەیەکی ئاسایی خزمه‌کان پرۆسەی به‌خاک سپاردنەکە پێکەوە لەگەڵ کەشیشی ئەو هۆبەیە جێبه‌جێ ده‌که‌ن کە کۆچکردوو لە سنووریدا ژیاوە. ئه‌گه‌ر کەسی کۆچکردوو سه‌ر به‌ دابێکی تری دینی (بۆ نموونه‌ سەر بە كڵێسای كاتۆلیكی، جوو، ئیسلام، بوودیزم، هیندۆس) بووبێت ئه‌وکات خزمه‌کان به‌ ڕاوێژ لەگەڵ نوێنه‌رانی لایەنی ئایینیی خۆیان پرۆسەی ماڵئاواییەکە جێبه‌جێ دەکه‌ن.هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌نجامدانی به‌خاک سپاردنی بێدینانیش هه‌یه‌ ( به‌خاکسپاردنی سڤیلی).

 

ئه‌گه‌ر هیچ کەسێکی نزیک لەوێ نه‌بێت یان نەخوازێت پرۆسەی به‌خاک سپاردنه‌که‌ بگرێتە ئەستۆ ئه‌وا ئه‌رکی شاره‌وانیه‌ ئه‌وکاره‌ ئەنجامدات. ئیتر هەرکەس و لایەنێک پرۆسەی به‌خاک سپاردنه‌که‌ جێبه‌جێ بکات ئه‌وا پێویستە ڕاسپاردەی خودی کۆچکردووەکە بەرچاوگیرێت لە جۆری لەگۆڕنان به‌ تابووتەوە یان سووتاندنی ته‌رم و ناشتنی خۆڵەمێشەکەی.

 

سووتاندنی ته‌رمی مردوو یان به‌خاکسپاردن

 

ئه‌مڕۆ له‌ سوید دوو شێوه‌ی ڕێپێدراوی به‌خاک سپاردن هه‌یه‌. به‌خاک سپاردنی مردوو‌ یان له‌ ڕێگای خستنه‌ گۆڕ (ناشتن) یانیش سووتاندنی ته‌رمەکەی (لە کووڕەدا) و ناشتنی خۆڵه‌مێشه‌که‌ی لە گۆڕێکدا. ئه‌وه‌ بە گوێرەی بڕیاری خزمه‌کانی دەبێت چیجۆرە شێوه‌ به‌خاک سپاردن ئەنجام بدرێت.

 

ئه‌وه‌ی گرینگه‌ دەبێت تەرمی مردووه‌که‌ تا ده‌کرێت به‌ زووترین کات بسووتێنرێت یان لەگۆڕ بنرێت. درێژ‌ترین ماوه‌ی ڕێپێدراو لە نێوان کاتی مردن و سووتاندنی ته‌رم یان لەگٶڕنان یه‌ک مانگه‌. ئه‌گه‌ر هۆی تایبه‌تی هه‌بێت ئه‌وا دەزگای باجی سویدی بڕیاری درێژکەرنەوەی ماوەی ناشتن یان سووتاندنی تەرمەکە دەدات. دەبێت لەماوەی یەک ساڵدا ناشتنی خۆڵه‌مێشی مردووه‌که‌ له‌گۆڕ بنرێت. بڕیاردان لە دواخستنی لەگۆڕنانی خۆڵه‌مێش لەلای بەڕێوەبەری کاروباری ناشتنە.

 ڕێساگه‌لی تایبه‌تی به‌ بۆنەی کۆڤید-۱۹ (COVID-19)ـەوە

بەشێک لە خاوەن پرسه‌کان دەخوازن بەبۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پرۆسەی به‌خاکسپاردنه‌که‌ دواخرێت. به‌ڵام به‌ پێی یاسای به‌خاک سپاردن دەبێت ته‌رمی مردووه‌که‌ تا ده‌کرێت به‌ زووترین کات بسووتێنرێت یان له‌ گۆڕدا بنێژرێت- درێژترین کاتیش یه‌ک مانگی پاش گیان سپاردنە.

هەرەوها هۆی تریش هەن بۆ دوانەخستنی به‌خاک سپاردن. سابارەت بە خودی به‌خاک سپاردن، ئەزموونەکان ئەویان دەرخستووە کە بەخاک سپاردن بەشێکە لە پرۆسەی پرسەو کەمکردنەوەی خەم و پەژارە،. بەڵام مه‌ترسی لەوەدا‌یه‌ ئەگەر زۆرکەس بخوازن کاتی به‌خاک سپاردن دواخه‌ن ئەوا هێشتنەوەی ته‌رمی کەسی مردوو‌ کێشەی لێ دەکەوێتەوە.

ئه‌گه‌ر ‌تۆ وه‌ک کەسێکی نزیک پێویستت به‌وه‌بێت که بەخاک سپاردن ‌بۆ ماوەیەک دواخه‌یت ئه‌وا باشترین بژاردە سووتاندنی تەرمەکەیە ئەوکات دەتوانن لەگۆڕنانی خۆڵەمێشەکەی دواخەن بۆ ماوەی یەک ساڵ. واتە گۆزه‌ی خۆڵەمێش لەبریی تابووت. 

دواخستنی پرسە بۆ ماوەیەکی تر

مرۆڤ ده‌توانیت چی بکات ئه‌گه‌ر به‌خاک سپاردن به‌و‌ شێوه‌یەی تۆی کەسی نزیکی دەیخوازیت نەگەیشتە ئەنجام؟ ئه‌وکات بژاره‌ی ئه‌وه‌ت دەبێت که‌ کۆڕبەستنەکەتان بۆ ماوەیەکی دواخەن، ئەوکات که‌سانێکی زۆرتر ده‌توانن لەگەڵتان به‌شداربن. بەوپێیە دەرفەتێکتان بۆ دەڕەخسێت تا کۆڕی پرسە، نوێژ یانیش به‌ پێی نه‌ریتی دینی خۆت بۆنەیەک بەڕێوە بەریت.

نوێژی به‌خاکسپاردن و ئەنجامدانی پرۆسەی ماڵئاوایی

تۆ وه‌ک نزیکترین کەس بۆ بەڕێوەبردنی نوێژی به‌خاکسپاردن/ پرۆسەی ماڵئاوایی کۆمەکت دەکرێیت لەلایەن نوێنه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ دینییه‌ی خۆت دەیخوازیت. چاکوایە له‌کا‌تی هه‌بوونی ڤیروسی کۆرۆنادا پێش پلان دانانت هه‌ندێک زانیاری سەبارەت بە دۆخەکە وەرگریت. تۆ وەک خاوەن پرسەکە چاک وایە بە ڕاوێژ لەگەڵ نوێنەری کۆڕی باوەڕپێکراوی لایەنە دینییه‌که‌ت جۆری بەخاک سپاردنه‌که‌ ئه‌نجام بدەن به‌ شێوه‌یه‌ک خزم و دۆستان لێتان دڵنیابن.

 

کۆڕە تایبەتەکانی پرۆسەی نوێژی به‌خاکسپاردن و ماڵئاوایی کردن لەلایەن کۆمەڵە ئایینییەکانەوە (allmänna sammankomster) وەک کۆبوونه‌وه‌ی گشتی دەژمێردرێت، بۆ دەسەڵات بڕیاری ئەوەی داوه‌ که‌ له‌و جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ ژماره‌یه‌کی سنووردار بتوانن به‌شداری بکه‌ن - ئه‌وپه‌ڕی ٥۰ که‌س. واتە گونجاوترین ئەوەیە کەمترین ژمارە بەشداربێت.

ئه‌وانه‌ی به‌شدار دەبن له‌ پرۆسەی به‌خاک سپاردن پێویستە:

  • ·       ماوەی نێوانیان دوو مه‌تر بێ.
  • ·       ده‌سته‌کانیان خاوێنی ڕاگرن.
  • ·       هیچ نیشانه‌یه‌کی پەتایان پێوە نه‌بێت.
  • ·       خۆ دوور بگرن‌ له‌ پێوه‌ندی ته‌نیی، وه‌ک باوه‌ش بەیەکداکرتن و تەوقەی دەستی.

ئەوەتان له‌بیربێت که‌ فراوانیی شوێنی کۆبوونەوەکە ڕۆڵی دەبێت لەوەی چەن کەستان بۆ هەیە بانگێشتی بکەن بۆ بەشداری کردن لەو پرۆسەی ماڵئاواییە.

ئەگەر بڕیاریش بدەن که‌ کۆڕی ماڵئاواییەکە لە دەرەوە (شوێنێکی کراوە)ـدا بێت ئه‌وا ده‌بێت شوێنه‌که‌ هه‌نده‌ فراوانبێت که‌ گشت به‌شداربووان بتوانن ماوەی پێشنیازکراو سەبارەت بە دووری لە یه‌کتر ڕاگرن. به‌ پێی پێشنیازی ده‌ستگای ته‌ندروستیی کۆمەڵگا ئه‌و که‌سه‌ی سه‌ر به‌ گرووپێکی مه‌ترسیداره‌ یان هه‌ست به‌ بوونی نیشانەکانی نه‌خۆشی ده‌کات نابێت لەو پرۆسەی به‌خاک سپاردنه‌ به‌شداربێت‌.

بیرەوەرییەکانی یەکسەر پاش به‌خاکسپاردن

ئه‌وه‌ شتێکی ئاسوودە بەخشە که‌ یەکسەر پاش ئەنجامدانی به‌خاک سپاردن لەگەڵ خزم و دۆستانتان کۆ دەبیته‌وه‌ و هه‌ست به‌ هاوبه‌شی دەکه‌ن. به‌ڵام بۆ ڕێگرتن لەو پێشنیارەی دەسەڵات و ده‌ستگای ته‌ندروستی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا بێگومان بارێکی ئاسایی گونجاوە بۆ ئەوجۆرە پرۆسەیەی بەخاک سپاردن. پێویستە بەشداربووان ماوەی پێشنیاز کراو لەگەڵ یه‌کتر ڕابگرن، ده‌سته‌کانیان خاوێن ڕاگرن و خۆ دوور بگرن له‌ پێوه‌ندی ته‌نیی. هه‌روه‌ها له‌بیرتان بێت که‌ له‌کاتی خواردندا کارمەندی تایبەت خۆراک بۆسەر مێزەکان دابەشکات بۆ ئەوەی لەیەک نزیکبوونەوەی مرۆڤەکان درووست نەبێت.

شێوه‌گه‌لی جیاواز بۆ نوێژی به‌خاکسپاردن

به‌ هۆی ڤیروسی کۆڕۆنا‌وه‌ کارێکی باشه‌ که‌ بیر له‌ شێوه‌گه‌لی جێگره‌وه بۆ پرۆسەی به‌خاک سپاردن و کۆڕی ماڵئاوای بکه‌یت. لێره‌دا چاک وایە بیر لە هه‌ندێک له‌و بژاردانه‌ بکەیتەوە:

  • میوانه‌کان بانگێشت بکرێن بۆ بەشداربوون لە په‌خشێکی نمایشیی (ڤیدیۆیی)ـیی زیندوو یانیش فیلمی به‌خاک سپاردنەکەی تۆمارکراو. ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ به‌شداربووه‌کان ڕاسپێریت که‌ فیلم تۆمار بکات به‌و شێوه‌یە ئێوه‌ دەتوانن ڕاسته‌وخۆ له‌ تۆڕە کۆمه‌ڵایه‌تییەکان یان هەر جۆرە ڕێگەیەکی تردا بە دیجیتال راسته‌وخۆ په‌خشی بکه‌نه‌وه‌. یانیش دەکرێت دواتر فیلمه‌که‌ بده‌ن به‌ که‌سانی دیکه‌.
  • گێڕانی به‌خاک سپاردنێکی بچووکی هەنووکەیی- پاش ماوەیەکیش کۆڕگرتنێکی گه‌وره‌تر. پرۆسەیەکی ساده‌ی به‌خاکسپاردن له‌گه‌ڵ ته‌نها که‌سه‌ هه‌ره‌ نێزیکه‌کان له‌وانه‌یه‌ شتێک زۆر جوان و پڕواتا بێت. ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ک خزم بخوازیت ده‌توانی دواتر کۆمەڵێک کەس بانگێشت بکەیت بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کاتی یادکردنەوەی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌و که‌سەی ماڵئاوایی لێکردن.
  • به‌خاک سپاردن یان سووتاندن. بێگومان شیاوتر‌‌ین ئەوەیە کە پاش ناشتنی تەرمی کۆچکردووەکە‌ یان سووتاندنی ته‌رمەکەی یەکسەر بۆنەکان ئەنجام بدرێت، ئەگینا ناشتنی گۆزه‌ڵەی خۆڵەمێش لەبریی تابووت دەکرێت تا ماوەی یەک ساڵ دواخرێت.
  •